ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆ و فەرمانبەران لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێكردەوەو لە ئێستادا مامۆستایان و فەرمانبەران بەڕێپێوانێك بەرەو لقی 12ی پارتی بەڕێكەوتن.
پەیامنێری سپێده لە هەڵەبجە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2022 مامۆستایانی زانكۆ و فەرمانبەران لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو داوا دەكەن مانگانە مووچەی تەواوەتی لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت و كۆتایی بەكێشەی مووچە بهێندرێت.
ووتیشی: لە ئێستادا مامۆستایانی زانكۆ و فەرمانبەران لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ گەیاندنی پەیامیان بە ڕێپێوانێك چونەبەردەم مەڵبەندی 9ی یەكێتی بەڵام بەیانوی ئەوەی هیچ بەرپرسێ لێرەنیە ئەویان جێهێشت و مامۆستایانی زانكۆ و فەرمانبەران بەرەو لقی 12ی پارتی بەڕێكەوتن.