ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاسایش، سوپای عیراق وحه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری خورماتو وكفری بۆ راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستپێكرد.
محه‌مه‌د سیاسی جێگری فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری دووی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه: كاتژمێر 6ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه وهێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان وسوپای عیراقی وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا وحه‌شدی شه‌عبی وپۆلیسی فیدراڵی له‌چوار قۆڵه‌وه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوانیان له‌سنوری نێوان هه‌ردوو قه‌زای خورماتوو وكفری ده‌ستپێكرد.
راشیگه‌یاندوه: بۆ كێوماڵكردنی ناوچه‌كه و راوه‌دونانی چه‌كدارانی داعش له‌زنجیره چیای غه‌ره وگونده‌كانی په‌ڵكانه وشۆراو وقۆریچای، كه‌ماوه‌ی زیاتر له‌چوار ساڵه بووه‌ته مۆڵگه وحهشارگه وشوێنی حه‌سانه‌وه‌یان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستپێكردوه.
باسی له‌وه‌شكردووه: هۆكاری ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان كردووه به‌رفاندنی شوانكار وخه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه.