دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە نێوان کفری- خورماتو تەقیەوە، زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.
دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاسایش، سوپای عیراق وحه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری خورماتو وكفری بۆ راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی داعش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە نێوان کفری- خورماتو تەقیەوە، زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.
هێزه‌كانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و دژە تیرۆر و پۆلیسی فریاكەوتن لە دوو میحوەرەوە ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش لە ناوچەكانی نێوان كفری و خورماتوو دەستپێكردوه هۆكاری ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان كردووه به‌رفاندنی شوانكار وخه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه