عێراق.. پێشینه‌یه‌كى 5 بۆ 10 ملێون دینارى بۆ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست و میلاك ڕاگه‌یه‌ندرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بانكی ره‌شید ئه‌مڕۆ پێدانی پێشینه‌یه‌كی نوێى به‌فه‌رمانبه‌رانی دوڵه‌ت و گرێبه‌ست و كارمه‌ندانی به‌رگری و ناوخۆیی راگه‌یاند.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمى عێراقی ئاشكراى ده‌كات بانكی ره‌شید له‌به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند: گه‌ڕێكی نوێ له‌پێدانی پێشینه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران له‌ فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ ده‌ستپێ ده‌كات، كه‌ 10 ملیون دیناره‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراو و 5 ملیون دیناریشه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست.

هاوكات بانكی ره‌شید داوای له‌هه‌موو سوودمه‌ندانی كرد كه‌نامه‌ی تایبه‌ت به‌ پێشینه‌ پێیان ده‌گات سه‌ردانی لقه‌كانی بانك و په‌نجه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌كان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ده‌بێ كارتی نه‌خیلیان له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترونی پێ بیت و هیچ لایه‌نێك له‌نێوان بانك وداواكراویش بوونی نییه‌.