پۆلیسى سلێمانى زانیارى نوێ له‌باره‌ى رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN – محه‌مه‌د سه‌لامى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ته‌قه‌كردنه‌كه‌ ده‌ستمان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گرتووه‌ و 4 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر كراون. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى له‌ شارى سلێمانى رووداوێكى ته‌قه‌كردن روویدا و به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا و سیانى تریش برینداربوون عه‌میدى ماف په‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ SNNى راگه‌یاند: “له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر چوار ئۆتۆمبێل و ژماره‌ك چه‌كدا گیراوه‌. هاوكات چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون و سێ برینداریش له‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێرى پزیشكیدان”. وتیشى: “ته‌رمى قوربانیه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 33 ساڵه‌ له‌ ئێستادا له‌ پزیشكى دادى سلێمانیه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستيپێكردووه‌”. هاوكات په‌یامنێرى SNN […]

The post پۆلیسى سلێمانى زانیارى نوێ له‌باره‌ى رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات appeared first on SNN.