وەفدێکی یەکگرتوو سەردانی کونسڵخانەی فەڵەستینی کرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەفدێکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سەردانی کونسڵخانەی گشتی فەلەستینیان كرد، بەمەبەستی پشتیوانی دەربڕین بۆ کێشەکانی گەلی فەلەستین دژی داگیرکەری زایۆنی

دوێنێ پێنجشەممە 12ی ئایاری 2022 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سەردانی کونسلخانەی گشتی فەلەستینیان لەشاری هەولێر بەمەبەستی پشتیوانی دەربڕین بۆ کێشەکانی گەلی فەلەستین دژی داگیرکەری زایۆنی وبۆهاوخەمی دەربڕین بە کوژرانی ڕۆژنامەنوس شیرین ئەبو عاقلە.

لەلای خۆیەوە کونسلی گشتی فەلەستین پێشوازی گەرمی لەوەفدی یەکگرتو کرد و سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی یەکگرتوی کرد بۆ کێشەکانی گەلی فەلەستین.

هاوكات ئەمڕۆ وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوو سەردانی نوسینگەی کەنالی الجزیرەی کرد لەهەولێر بەمەبەستی هاوخەمی دەربڕین بۆ کوژرانی ڕۆژنامەنوسی شیرین ابو عاقلە بەدەستی هێزەکانی زایۆنی.