لە سنوری قەزای خەبات 5 كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كوژران

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ سنوری قه‌زای خه‌بات5 كه‌س به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كوژران.

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئایاری 2022، کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات راگەیاند، رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە و بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو خێزانەوە بووە.

قیمقامی خەبات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "هێزە ئەمنییەکان ئێستا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".

هەروەها کەسێکی نزیک لەو ماڵباتەی کەسەکانیان لێکوژراوە وتی: "کوژراوەکان دوو کوڕ و باوکیان و برازایەکی باوکەکەیە".

بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە لەسەر "کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە کە کێشەیان لەسەر زەویوزاریش هەبووە، لە رابردووشدا سوڵحیان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دیسانەوە بووەتەوە کێشەیان".