له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا گۆڕانكارى له‌ دۆخى سیاسى عێراقدا رووده‌دات

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد و شیعه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیان قبوڵكردووه‌، ده‌شڵێت: “له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا گۆڕانكارى له‌ كه‌شى سیاسى عێراقدا رووده‌دات”. ڕه‌فیق ساڵحى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ى ئایار، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “زۆرینه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تیش كورد و شیعه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیان قبوڵكردووه‌ بۆ رزگاركردنى عێراق له‌ چه‌قبه‌ستووى سیاسى”. وتیشى: “له‌ئێستادا له‌نێو كوتله‌ سیاسییه‌كانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى چڕ پێشوازى له‌ ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كراوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى فراوان په‌سه‌ندكراوه‌”. به‌ وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى راسته‌قینه‌یه‌ و ده‌توانێت دۆخى عێراق له‌ چه‌قبه‌ستوویی رزگاربكات”. ڕه‌فیق ساڵحى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، “له‌ […]

The post له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا گۆڕانكارى له‌ دۆخى سیاسى عێراقدا رووده‌دات appeared first on SNN.