دكتۆر جەمال كۆچەر: بەغدا جدیە لەجێ بەجێ كردنی بڕیاری دادگای فیدرالی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سپێده‌ی ڕاگه‌یاند عێراق جدیه‌ له‌جێ به‌جێ كردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ته‌سلیم كردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌به‌غدا هه‌ربۆیه‌ هه‌رێمیش ئه‌مجاره‌ به‌جدی ده‌یه‌وێت بیر له‌و بابه‌ته‌بكاته‌وه‌ چونكه‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی قابیلی تانه‌دان و قابیلی ڕه‌تكردنه‌وه‌نیه‌ .

دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و گفتوگۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كوتله‌ی صه‌در ده‌ڵێت ئێستا پێشنیارێك هه‌یه‌ كاری له‌سه‌رده‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هاوپه‌یمانی سێ قوڵی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌وشێوازه‌ی ئێستای خۆی به‌رده‌وام بێت له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ته‌كه‌ی موسته‌فا كازمی به‌رده‌وام بێت له‌م خوله‌شدا

سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو ده‌شڵێت ئه‌م پێشنیاره‌ خراپه‌و باشه‌ خراپه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ په‌رله‌مانێكی نوێمان هه‌یه‌ به‌حكومه‌تێكی كۆن باشه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌بمێنته‌وه‌زوو بودجه‌ ده‌نێرته‌ په‌رله‌مان و پڕۆژه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ .