وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ڕایگه‌یاند: مافی ئاوی عێراق هێڵی سوره، به‌ته‌واویش دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق پارێزراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئه‌مڕۆ مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی ده‌ریاچه‌ی سه‌رساری كرد له‌قه‌زای فه‌لوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه بۆ دیاریكردنی شوێن و ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی سه‌لامه‌تی ئاوه له ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ڕوباره‌كانی دیجله و فورات.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاو پێكهێناوه و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ته‌واو بون.
مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئاوی خواردنه‌وه به‌ته‌واوی پارێزراوه و مافی ئاوی عێراق هێڵی سوره و كارده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی عێراق له وڵاتانی ده‌ره‌وه تاوه‌كو دروستكردنی به‌نداوه‌كان كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر وشكه‌ساڵی و كه‌می بارانبارین و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كان دروست نه‌كه‌ن.