پۆلیسی پارێزگای کەرکوک روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌باره‌ی گۆڕینی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م هه‌واڵه‌ دوره‌ لەراستیەوە، بەڵکو ناوبراو مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرتووە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رونیدەکاتەوە هەموو ئەو زانیاریانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەبارەت بە گۆڕینی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا بڵاوکراونەتەوە دورن لەراستیەوە، بەڵکو ناوبراو مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرتووە، بەو هۆیەوە یەکێک لەئەفسەرەکان راسپێردراون کاری رۆژانەی بنکەکە رایی بکات لەپێناو ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بەدواداچون بۆ زانیاریەکانیان بکەن و پشت ببەست بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمی یاخود پەیجی فەرمی پۆلیسی کەرکوک.

بەشی پەیوەندیەکان و راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک