فراکسیۆنی تورکمان له‌یاداشتێكدا داوا دەکەن حکومەتی عێڕاق هێز بنێرێتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە یاداشتێکدا بۆ پەرلەمانی عێڕاق فراکسیۆنی تورکمانی داوا دەکەن حکومەتی عێڕاق هێز بنێرێتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.

فراکسیۆنی تورکمان لەله‌ یاداشتنامه‌یه‌كدا داوا له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت،" داوا لە فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین، دەستوەردانی خێرا بکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کێڵگە نەوتانەی کە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھێزی چەک دەستی بەسەردا گرتوون".