ئەمڕۆ کارەبا 24ی دەبێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بڕيارە ئەمڕۆ کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەرێم دابينبکرێت و بەپێی رێژەی بەکارهێنانی کارەبا لە ئەمڕۆدا پێدانی کارەبا بە شار و شارۆچکەکان دياريدەکرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانيش دەڵێت “ئەم کاتە گونجاو نييە بۆ تاقيکردنەوە چونکە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە کارەبا کەم بەکاردێت”. کەريم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پۆستێکيدا رايگەياند: بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا ووزەی کارەبا بۆماوەی   24 کاتژمێر دابین بکات بۆ هەمووناوچەکان وەک و تاقیکردنەوە بۆ دیاری کردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە ووزەی کارەبا. راشيگەياندووە: لە ڕێگای ئەم تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاری دەکرێت، ئێمە لە لیژنەی پیشەسازی و ووزە ئەم کاتە بەگونجاو نازانین بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە […]

The post ئەمڕۆ کارەبا 24ی دەبێت appeared first on SNN.