دیجیتال میدیای سپێده
له ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان ئەنجومەنى باڵاى مامۆستایانى یەکگرتوو پیرۆز بایی نامهیهكی ئاراستهیان كرد و رایگهیاند،"لەکاتێکدا ئەم ساڵیادە دەکەینەوە کە بارودۆخ و گوزەرانی مامۆستایان وفەرمانبەران لە ئاستێکی خراپدایە لەهەموو ڕووەکانەوە ،
دهقی پیرۆزبایی نامهكه:
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانى سکرتاریەت و مەکتەبى تەنفیزى (یەکێتى مامۆستایانى کوردستان)
بەبۆنەى شەست هەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەى بەڕێزتان و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان ئەکەین .
لەکاتێکدا ئەم ساڵیادە دەکەینەوە کە بارودۆخ و گوزەرانی مامۆستایان وفەرمانبەران لە ئاستێکی خراپدایە لەهەموو ڕووەکانەوە ،
بێنازی مامۆستایان و بێ پلانی سیستمی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان پێمان دەڵێت کەنەوەکانی داهاتوو بەرەو ئایندەیەکی نادیار دەڕۆن ،
گرنگە یەکێتی مامۆستایان ڕۆڵی کاریگەر لەوبوارانەدا بگێڕێت لەپێناو خزمەت کردنی مامۆستایان و نەوەکانی داهاتوو کە تاوەکو ئێستا ئەم ڕۆڵانە لەئاستی پێویستدا نیەو کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن پەروەردە دیار نیە ،
دوبارە پیرۆز بایتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین .
ئەنجومەنى باڵاى مامۆستایانى یەکگرتوو
١٥/٥/٢٠٢٢