دیجیتال میدیای سپێده
بهگوێرهی پێشبینی شارهزایان له بواری كەشناسی سبەی دووشەممە شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ناوچەكانی كەركوك و سنوری ئیدارەی گەرمیان بگرێتەوە.
پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ دوشەمە لەكاتەكانی بەرەبەیان شەپۆلێكی چری خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی ھەرێم دەگرێتەوە، كاریگەریەكی زیاتری دەبێت لە سەر ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و سنوری ئیدارەی گەرمیان، لەكاتەكانی شەودا كاریگەری كەم دەبێتەوە، بەرەبەیانی سێشەمە كاریگەری خۆڵبارینەكە كۆتایی پێدێت.
بەپێی پێشبینییەكانی ئاراس جەبار، سبەی دوشەممە لەكاتەكانی بەیانیدا ئەگەری بارانێكی كەم بۆ مامناوەندی كورت خایان لە بەشێكی ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر دەبێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ كە كەشێكی گەرم ھەیە لە سبەیدا 5-7 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
باس لە ئەوەشدەكات، پلەكانی گەرما لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی بەرزترین 26 پلە و نزمترین 19 پلە، ھەولێر 28 بە 22 پلە ، دھۆك 27 بە 20 پلە ، ھەڵەبجە 31 بە 22 پلە ، كەركوك 30 بە 24 پلەی سیلیزی دەبێت، هەروەها لەناوچەكانی گەرمیان بەرزترین پلە 33 پلە و نزمترینیش 24 پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین 27 بە 22 پلە، لە سنوری ئیدارەی سۆران 25 بە 29 پلەی سیلیزی دەبێت، خێرای با لە كاتەكانی پێشنیوەڕۆوە تا ئێوارە ناوبەناو لە ئاڕاستەی باكوری رۆژئاواوە چالاك ئەبێت بەخێرای 20 تا 45 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.