وەزیری وزە دەستیلەکارکێشایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: نوچە نێت

نوچە-ڕوسیا الیوم وەزیری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی دیسەمبەر، دەستیلەکارکێشایەوە. ریک بری، وەزیری وزەی ئەمریکا، لە تویتێکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی وردەکاری لە بارەی هۆکارەکانی ئەم بڕیارەی بخاتەڕوو. بری لە پۆستێکی تویتەردا نووسی ”ئەمڕۆ (دووشەممە) لەگەڵ وەزارەتی وزە ماڵئاواییم کرد، بۆ من جێی شانازی بوو، کە وەک وەزیر لە کابینەی ترەمپ خزمەتی وڵاتەکەم کرد.