ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/5/15 شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له ڕاوێژكاران و به‌رپرسان، بۆ به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌ليفه بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيمارات، سه‌ردانى كونسولخانه‌ى گشتيى ئيماراتيان له هه‌ولێر كرد. شانده‌كه پرسه و سه‌ره‌خۆشيى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان به خانه‌واده و سه‌ركردايه‌تى و گه‌ل […]