SNN په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆى عێراق كه ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له 40 په‌رله‌مانتار ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێیان راگه‌یاند بۆ زرگاركردنى دۆخى عێراق له چهقبهستووریی. له ناوه‌ڕۆكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا هاتووه، “پێویسته به‌بێ مه‌رجى پێشوه‌خته كوتله‌ى نوێى په‌رله‌مان دروستبكرێت و حكومه‌تى نوێ هه‌ڵبژێردرێت. پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ كه‌سێكى دهستپاكبێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گومانى دهنگهڵى له‌سه‌ر نه‌بێت”. له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “پێویسته پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى نوێى عێراق به‌دووربێت له ده‌ستى بیانى و ده‌ستتێوه‌ردانى تێدا نه‌كرێت له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه”. په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان له‌باره‌ى پۆستى سهرۆككۆمارهوه جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهشدهكهنهوه، “پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌پێى ده‌ستوور هه‌ڵبژێردرێت”. راگه‌یاندنى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ى رابردوودا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، “داوا ده‌كات […]
The post په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆى عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان راگه‌یاند appeared first on SNN.