هاتوچۆی عێراق سەرجەمی ئاماری ئۆتۆمبێل لە وڵات رادەگەیەنێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئاماری ئۆتۆمبێلی له‌عێراق راگه‌یاند و ده‌ڵێت: هیچ جۆره‌ پاراستنێك بۆ ڕێگاوبان و ڕێگا خێراكان نه‌كراوه‌.

لیوا تارق ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل له‌ دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ هاورده‌كراون، و كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان زیادبوون، به‌ڵام شه‌قامه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ و ڕێگاكان له‌ ماوه‌ی 30 ساڵدا هیچ پێشكه‌وتنێكیان به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌، جگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كى زۆر كه‌مى دروستكردنى شه‌قام نه‌بێت، كه‌ باسكردنیشى جێگه‌ى شه‌رمه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆى عێراق ئاشكراشیكرد: ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌ عێراقدا جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێله‌، سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندبوونی شۆفێرانیش به‌ رێساو رێنماییه‌كانی هاتووچۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ رایگه‌یاند: هه‌ندێك له‌ شۆفێران له‌ كاتی شۆفێریدا سه‌رقاڵی مۆبایلن و پابه‌ند نابن به‌ رێنمایی و ئاماژه‌كانی هاتوچۆوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی سه‌رپێچیكردن.