به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ پشوو راگه‌یه‌ندرا و گه‌شته‌كانى دوو فڕۆكه‌خانه‌ وه‌ستان

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك بڕیاریدا تاقیكردنه‌وه‌كان دوابخات و به‌هه‌مان هۆكاریش گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف و به‌غدا دواخران. به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكى خۆڵبارین ته‌واوى شاره‌كانى عێراقى گرته‌وه‌ و به‌هۆى چڕى خۆڵبارینه‌كه‌وه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك رایگه‌یاند، “بڕیارماندا به‌ دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌كان”. هاوكات هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف و به‌غدا رایانگه‌یاند، “به‌هۆى چڕى خۆڵبارینه‌وه‌ بڕیارماندا به‌ راگرتنى گه‌شته‌كانمان تاوه‌كو كاتێك نادیار”. نوێده‌كرێته‌وه‌….

The post به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ پشوو راگه‌یه‌ندرا و گه‌شته‌كانى دوو فڕۆكه‌خانه‌ وه‌ستان appeared first on SNN.