دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاوی كردوه‌ته‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌لوپه‌لی لهكاركهوتوی كۆگاكانی ده‌فرۆشێت.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: کاتژمێر 10:00 ڕۆژی یەکشەم (2022/5/29) لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، کەلوپەلی لە کار کەوتووی کۆگاکانی دەفرۆشێت.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
- دانانی بارمتەی یاسایی (500,000) دینار بە شێوەی چەکی بانکی.
- کڕێی گواستنەوە و بانگەواز لە ئەستۆی کڕیار دەبێت.
- دەبێ کڕیار لە ماوەی سێ رۆژدا کەلوپەلەکانی بگوازێتەوە.