پێنچ له‌ گیراوانى بادینان به‌ دووساڵ زیندانی كردن سزادران

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مرۆ دادگاییكردنى پێنچ له‌گیراوانى بادینان كه‌خه‌ڵكى ناحیه‌ى شێلادزێ سه‌ر به‌قه‌زاى ئامێدین، له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو و به‌ پێنچ ساڵ زیندانی كردن سزادران.

پارێزه‌ر ره‌مه‌زان ئه‌رتیسى،سه‌رۆكى گروپى پارێزه‌رانى خۆبه‌خشى كه‌یسه‌ گشتییه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ له‌دادگایى دووى هه‌ولێر، دادگاییكردنى پێنج له‌گیراوانى دیكه‌ى بادینان به‌رێوه‌چوو، و هه‌رپێنچیان به‌ دووساڵ زیندانی كرد سزادران كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌( محمود ناجی سه‌دیق وكوڤان تارق جبرائیل، نێچیرڤان به‌دیع حاجى، یوسف شه‌ریف ئیبراهیم، ئه‌مجه‌د یوسف موسته‌فا).