- جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ریابکۆڤ رایگەیاند، بڕیاری فینلاند و سوید بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ ئاستی گشتیی گرژییە سەربازییەکان زیاد دەکات و ئەم دۆخەی هەیە هەڵەی ئەنجامە بەرفراوانەکانی ئیدارەی فینلاند و سویدە و ئاستی بڕیاردەرانی ئەو دوو وڵاتەی دەرخست.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ریابکۆڤ رایگەیاند، بڕیاری فینلاند و سوید بۆ چوونە ناو ناتۆ، ئاسایشی ئەو دوو وڵاتە بەهێز ناکات.
ریابکۆڤ بە میدیاکارانی راگەیاند، بڕیاری فینلاند و سوید بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ ئاستی گشتیی گرژییە سەربازییەکان زیاد دەکات و ئەم دۆخەی هەیە هەڵەی ئەنجامە بەرفراوانەکانی ئیدارەی فینلاند و سویدە و ئاستی بڕیاردەرانی ئەو دوو وڵاتەی دەرخست.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا داکۆکی لەوە کرد کە دوای بڕیاری ئەو دوو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە ناتۆ رەوشی جیهان لە رەگوڕیشەوە دەگۆڕێت، گوتی: "بەلای ئێمەوە لە ئەنجامی ئەم بڕیارەدا بەتەواوی دیارە کە ئەمنییەتی فینلاند و سوید بەهێز نابێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە دوای گۆڕانکارییەکان لە پێکهاتەی گشتی ناتۆ، پرسی ئەوەی کە رووسیا چۆن چۆنی ئاسایشی خۆی بەتەواوی دەپارێزێت بابەتێکی جیاوازە، گوتی: "بڕیاری رووسیا پەیوەستە بەوەی بەشداریکردنی ئەو دوو وڵاتە لە رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (NATO) چ جۆرە ئەنجامێکی کردەیی لێ دەکەوێتەوە".