SNN-عەلی حەمە سەعید بەمەبەستی نەهێشتنی قەرەباڵغی لەبەردەم بانكەکاندا و هاوكات پاراستنی زیاتری سەلامەتی خانەنشینان، لە بانكی مەڵكەنی شاری سلێمانی بە كۆدی تایبەتی خانەنشینانی شارستانی مووچەكانیان وەردەگرن، بەڕێوەبەری بانكەكەش ئاماژە بەوەدەكات كە بەماوەی چەند ڕۆژێك سەرجەم مووچەخۆران مووچەكانیان وەردەگرن و هیچ قەرەباڵغییەك دروستنابێت، بەڕێوەبەری بانكەكەش دەڵێت، “پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەكانیان پێنج رۆژ دەخایێنێت” شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ خانەنشینان و نەهێشتنی قەرەباڵغی لەبەردەم بانكەكەماندا و بۆ زیاتر پاراستنی سەلامەتی خانەنشینان لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، لەم مانگەوە لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان سیستەمی كۆدی تایبەت بە خانەنشینان پەیڕەو دەكەین كە هەر خانەنشینێك لەسەر ناسنامەكەی […]
The post بۆ پاراستنی سەلامەتی خانەنشینانی سلێمانی بە ڕێگەی نوێ مووچە دابەشدەکرێت appeared first on SNN.