چاندنی برنج بەم شێوه‌یه‌ لە دهۆک قەدەغەکرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌هۆی كه‌می باران بارین له‌ سنوری پارێزگای دهۆك چاندنی برنج به‌ بیری ئیرتیوازی قه‌ده‌غه‌كرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی چاندنی برنج بە بیری ئیرتیوازی به‌هۆی كه‌می باران بارین له‌ سنوری پارێزگاكه‌.

بڕیارەکە بەهۆی کەمی باران بارینی ئەمساڵەوە دەرکراوە و مه‌به‌ست لێی پارێزگاری کردنە لە ئاوی ژێر زەوی.

جێگای باسه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی به‌رده‌ره‌ش له‌ سنوری پارێزگای دهۆك به‌شێك له‌ هاوڵاتیان ساڵانه‌ برنج به‌ بیری ئیرتوازی ده‌چێنن و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر چاندنی برنجه‌.