SNN دەستەی کەشناسی عێراق رايگەياند: لە دوانيوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلی خۆڵبارين کۆتای دێت، شارەزايەکی کەشناسيش دەڵێت “پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”. عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: “شەپۆڵی خۆڵبارین وردە وردە لە نیوەڕۆی سێشەممەوە نامێنێت. هەروەها، ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: له ئه‌مڕۆوه خۆڵبارین كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بگرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە: له سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 و نزمترین پله‌ش 17 پله‌ی سیلییزی ده‌بێت، ھه‌ولێر 32 به 19 پله، دھۆك 31 به 18 پله، ھه‌ڵه‌بجه 32 به 18 […]
The post وادەی کۆتايهاتنی خۆڵبارينی ئەمڕۆ بزانە appeared first on SNN.