به‌هۆى پشتیوانیان بۆ كورد ئه‌ردۆغان دژى ئه‌ندامبوونى سوید و فینله‌ندایه‌ له‌ ناتۆ

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سه‌رۆككۆمارى توركیا په‌یامێكى ئاراسته‌ى سوید و فینله‌ندا كرد و رایگه‌یاند، پێویستناكات شاندتان بێته‌ ئه‌نكه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ له‌سه‌ر بوونتان به‌ ئه‌ندامى ناتۆ بكه‌ین، چونكه‌ “ئێوه‌ پشتیوانى كورد” ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش قبوڵنه‌كراوه‌. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى نیسان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆككۆمارى توركیا له‌ په‌راوێزى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌ له‌گه‌ڵ عەبدولمەجید تەبوونی، سه‌رۆككۆمارى جه‌زائیر ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند، “بەهۆی هەڵوێستی سوید و فینلەندا لە پشتیوانیکردنی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان‌ و سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا، وڵاتەکەمان دژایەتیی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لەهاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) ده‌كات”. سه‌رۆككۆمارى توركیا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌، “سوید و فینله‌ندا هه‌ڵوێستێكى روون و ئاشكرایان نییه‌ دژ به‌ كوردانى رۆژئاواى كوردستان و ئیداره‌ى […]

The post به‌هۆى پشتیوانیان بۆ كورد ئه‌ردۆغان دژى ئه‌ندامبوونى سوید و فینله‌ندایه‌ له‌ ناتۆ appeared first on SNN.