خەڵک- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى سلێمانی، لە سەروبەندی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی کوردستانی بە گشتی گرتووەتەوە، کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاى هەڵەبجەی راگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی ئایاری 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى سلێمانی، پێسبینییەکانی تایبەت بە کەشوهەواى ئەمڕۆ سێشەممە و سبەى چوارشەممەی پارێزگاى هەڵەبجە بەم شێوەیەی خوارەوە راگەیاند: لە ئەمڕۆ سێشەممەدا، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، کاریگەریی تۆزوخۆل لەکاتەکانى ئێوارەو شەودا لاواز دەبێت و خێرایى با لە نێوان (10— 20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. هەروەک مەوداى بینین ( 1 – 7 ) کم دەبێت و نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو بریتی دەبێت لە 19 پلەى سیلیزى و بەرزترین […]
The post هەڵەبجە.. کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی چۆن دەبێت؟ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.