دوانیوەڕۆ دۆخی کەشوهەوا بەرەو ئاساییبوون هەنگاو دەنێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی دەستەی كه‌شوهه‌وای عێراق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەشوهەوای کوردستان و عێراق بەرەو ئاساییبوون هەنگاو دەنێت و ئەو شەپۆلە توندەی خۆڵبارین کە لە دوێنێوە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، کەم دەبێتەوە.

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشوهەوای عێراق، رایگەیاند،" شەپۆڵی خۆڵبارین لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە کەم دەبێتەوە و بەرەو نەمان دەڕوات".

جێگای باسه‌ دوێنێ دووشەممە، دەستەی كەشناسی کوردستان و عێراق پێشبینیان كرد شەپۆڵی توندی خۆڵبارین لە ئەمڕۆ سێشەممەدا کەمبێتەوە.