ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لەبارەی دۆسیەی نەوت وغاز وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دەداتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی كوردستان، لەبارەی نادەستور ونایاسایی بونی دۆسیەی نەوت وغازی هەرێم وەڵامی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی دایەوە و ڕایگەیاند: بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت وغاز لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەهیچ شێوەیەك پێچەوانەی دەستور نییە.

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی نەوت وگاز پێچەوانەی دەستوور نین، وئاماژەی بەوەكردوە: بەگوێرەی مادەی 112ی دەستوور حكومەتی فیدراڵی عێراق لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان وپارێزگاكانی بەرهەمهێنەری نەوت ئیدارەی پرۆسەی نەوت وگاز دەكات لەكێڵگەكانی ئێستا وبەو پێیەش ئەو كێڵگە نەوتیانەی كەلەپاش ساڵی 2005 دۆزراونەتەوە لەهەرێمی كوردستان دەچنە چوارچێوەی دەسەڵاتی تایبەتی هەرێمی كوردستان، بەو پێیەی ئەو ماددەیەی دەستوور باس لەو كێڵگە نەوتیانە دەكات كەبەر لەساڵی 2005 دۆزراونەتەوە.

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: لەسەر ئەو بنەمایانە یاسای نەوت وگازی هەرێمی كوردستانی ساڵی 2007 پێچەوانەی دەستووری عێراق نییە.