دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر به شحن كردنهوهی پاتريەكانى ئاميرەكانى هەڵبژاردن و ئاميرەكانى پشكنينى ئەلكترۆنى و ئاميرەكانى ناردنى ناو كۆگاكانى سەر به ئۆفیسی هەولێری هەڵبژاردنەکان ئامادهكاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دهكات
لەمبارەیەوە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە و دەڵێت : "بەسەربەرشتى بۆتان شێرکۆ جاف، یاریدەدرەی هونەری له ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر بەردەوام بوون له سەر كاروبارى بەدواداچوون وە سەربەرشتيكردنى كاروبارى شحن كردنى پاتريەكانى ئاميرەكانى هەڵبژاردن و ئاميرەكانى پشكنينى ئەلكترۆنى و ئاميرەكانى ناردنى ناو كۆگاكانى سەر به ئۆفیسی هەولێری هەڵبژاردنەکان".
شایەنی باسە ئەمەش بەبۆنەی خۆ ئامادە کردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیار وایە مانگی ١٠ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێ