ئەو كەسەی فەرمانی گرتنی هەبوو دەستگیر كرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پشدەر فەرمانی گرتنی هەبووە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە تۆمەتبارێك داواكراوە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پشدەر، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد. ئاماژەی بەوەشكرد، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار لە لایەن پۆلیسی فریاكەوتنی دوكانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، كە تۆمەتبار فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی . ئاشكراشی كردووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( ه ، ر ، ح ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێت.

The post ئەو كەسەی فەرمانی گرتنی هەبوو دەستگیر كرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.