توركیا پەیوەندی بەم خۆڵبارینەوە هەیە؟

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- شەپۆلەكانی خۆڵبارین كە لەم ماوەیەدا وڵاتیان گرتۆتەوە، ئاڵەنگارییەكی مەترسیدار بۆ وڵاتانی ناوچەكە دروست دەكەن، بە تایبەت بۆ عیراق و ئێران، ئەمەش ناڕەزایی بەرپرسانی هەردوو وڵاتی لێكەوتۆتەوە بەرامبەر بە پرۆژەی دروستكردنی بەنداوەكان لەلایەن توركیا و ڕۆڵییان لە دروستكردنی تەنگژەیەكی ژینگەیی لە ناوچەكە. لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی (abna )ی ئێرانی لە ڕاپۆرتێكیدا دەڵێت” دروستكردنی بەنداوەكانی توركیا كاریگەرییان لەسەر وڵاتانی ناوچەكە هەیە”. ڕاپۆرتەكە، ئاماژە بە قسەكانی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران كردووە لە دانیشتنی گوێگرتنی پەرلەمان لە 10ی ئایار كە ڕایگەیاندبوو”مایەی قبوڵ نییە سەبارەت بە كۆماری ئیسلامی ئێران، وڵاتێكی دراوسێ‌ كاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕەوشی ژینگەیی ناوچەكە دروستبكات لەڕێی پرۆژەی دروستكردنی بەنداوەكان”. لێدوانەكەی وەزیری […]

The post توركیا پەیوەندی بەم خۆڵبارینەوە هەیە؟ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.