ڕوسیا تێشكاندنی چەكە ئەمریكایی و ئەوروپاييەكان لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، مووشەكەكانی چەندان بارە چەكی ئەمریكایی و ئەوروپاییان لە ناوچەی لڤیڤ لە خۆرئاوای ئۆكراینا تێكشكاند. بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە ئۆكراینا و لە ڕۆژی 83ی تایبەت بە جەنگەكە بڵاوكرایەوە”مووشەكە دەریاییە دوورمەودا وردەكان لە جۆری (كالیبەر)، گەنجینەكانی چەكی بیانیان لە نزیك وێستگەی ستاریشی هێڵی ئاسنینی ناوچەی لڤیڤ تێشكاند كە لەلایەن ئەمریكا و ئەوروپاوە بۆ ئۆكراینا ڕەوانەكرابوون”. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”مووشەكە دوورمەوداكان، چەك و تەقەمەنییە یەدەگەكانی سوپای ئۆكرانیایان لە ناوچەكانی سۆمی و چێرنیهیڤ تێكشكاندووە”. لە بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگرى ڕوسیادا، ئاماژە بە ژمارەیەك هێرشی مووشەكی تر كراوە كە لێوەی […]

The post ڕوسیا تێشكاندنی چەكە ئەمریكایی و ئەوروپاييەكان لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.