چوارچێوەی هەماهەنگی: سەدر هەموو دەرگاكانی داخست

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- عەلی فەتلاوی سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، وتارەكەی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر ڕابەری رٍەوتی سەدر، هەموو دەرگاكانی بەڕووی چوارچێوەی هەماهەنگیدا داخست، لە هەمان كاتدا دەرگای بەڕووی كورد و سوننەدا ئاواڵاكرد، تا ڕوو لە چوارچێوەی هەماهەنگی بكەن. فەتلاوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵ بۆ گەیشتن بە جەنگی سیاسی نادات، چونكە هەموان تێیدا دەدۆڕێن، لەكاتێكدا چەقبەستنی سیاسی جێگیربوو، بە تایبەت لە دوای وتارەكەی سەدر”. بە وتەی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی فەتح”چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر، لە دوای وتارەكەوە هیچ بوارێكیان بۆ چاوپێكەوتن و یەكگرتن نەما، لە هەمان كاتدا دەكرێت وتارەكە ببێتە كردنەوەی دەرگایەك بەڕووی هەردوو حزبەكەی كوردستان و سیادە، تا ڕووبكەنە […]

The post چوارچێوەی هەماهەنگی: سەدر هەموو دەرگاكانی داخست appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.