وێنە.. دوای پێنج رۆژ لە خنکانی تەرمی دانیال دۆزرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای پێنج رۆژ لە خنکانی دانیال-ی تەمەن ١٨ ساڵ لەزێی گەورە، ئەمشەو تەرمەکەی دۆزرایەوە. بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، رۆژی ١٣-٥-٢٠٢٢ دانیال محەمەدی تەمەن ١٨ ساڵ بۆ وێنەگرتن لەگەڵ دوو هاوڕێیدا چوونەتە زێی گەورە لە سنووری ناحیەی کەڵەک، بەڵام دەخلیسکێت و دەکەوێتە نێو ناو ئاوەکەوە و دەخنکێت، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەکەی دۆزرایەوە.

The post وێنە.. دوای پێنج رۆژ لە خنکانی تەرمی دانیال دۆزرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.