پارێزگاری سلێمانی: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا هەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەشبکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، بڕیاردرا پێش ٢٥ـ-ی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت و مووچه‌ی ته‌واوی مانگه‌كان تا كۆتایی ساڵ پڕ بكرێته‌وه‌. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:” لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمان 40 خاڵمان له‌باره‌ی كه‌می نه‌ختینه‌، كورتهێنان، كێشه ‌داراییه‌كان و جوڵه‌ی دراو بۆ کێشەکانی ئیدارەی سلێمانی لەگەڵ 15 خاڵ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سلێمانی خستە روو هەروەها  جدییه‌تمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سلێمانی بینی”. وتیشی:” بڕیاردرا ئه‌وله‌وییه‌تی بوودجه‌ مووچه‌ بێت، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد ئه‌و كورتهێنانه‌ی بوودجه‌ له‌ سلێمانی پڕبكاته‌وه‌، بڕیاری ئه‌وه‌شدرا له‌ داهاتوو پێش 25ـی مانگ لیستی مووچه‌ رابگه‌یه‌ندرێت، مووچه‌ی ته‌واوی مانگه‌كان تا كۆتایی ساڵ […]

The post پارێزگاری سلێمانی: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا هەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەشبکرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.