قوباد تاڵەبانی: وەرزش لە خولیاوە دەكەینە داهات

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خه‌ڵك قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لە وەرزشدا هەموو هەوڵێكم لەو پێناوەدا دەبێت وەرزش لە حەز و خولیاوە بكەینە پیشە و داهات بۆ وەرزشوانان تاژیانێكی شایستەیان هەبێت، لەم پێناوەشدا بەرنامەمان هەیە و پشتیوان بەهەموو لایەك هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێی دەكەین. قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: لەكۆبوونەوەیەكمدا لەگەڵ دەستەی كارگێڕی و ژمارەیەك وەرزشوانی یانەی چوارقوڕنە، چەند ڤیدیۆیەكی هاندەرانی ئەو یانەیەم بینی، تێگەشتم چ پاڵپشتییەكی مەعنەوی بوون تا بەو ئیمكاناتە كەمە توانیویانە بگەنە خولی پلە نایابی كوردستان. راشیگەیاند: هەر ئەمڕۆ پێشوازیم لە هاكار گەردی وەرزشوانی بە توانا و پاڵەوانی كیك بۆكسینگ كرد كە توانیویەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا سەركەوتنی بەرچاو بەدەست […]

The post قوباد تاڵەبانی: وەرزش لە خولیاوە دەكەینە داهات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.