دیجیتال میدیای سپێده
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، پێویستە دابەشبوونی ناوچەی زەرد و سەوز لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت .
جینین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش وتارێکی لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و رایگەیاند، پێویستە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان کراوەبێت و قەوارە و دۆخی هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە.
وتیشی:" پێویستە دابەشبوونی ناوچەی زەرد و سەوز کۆتایی بێت و کێشەی ناوخۆیی و نەبوونی یەک دەنگی لە هەرێمی کوردستان زیانی بۆ دانیشتوانەکەی هەبووە".
لە بارەی دۆخی عێراقیشەوە ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی حەوت مانگە هەڵبژاردن کراوە بەڵام حکومەت پێکنەهاتووە، ئەوەی روودەدات دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق و رێگە بە گرووپەچەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵات دەدات کە لە مووشەکبارانکردنی ناوچەکان بەردەوام بن.