فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا لەبەرژەوەندی كوڕوكچی شەهیدانی پێشمەرگە پرۆژەیەكی ئامادەكردووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان و نەهێشتنی جیاوازی لە ماف و ئیمیتیازاتی كوڕوكچانی شەهیدانی پێشمەرگە و شەهیدانی دیكەی كوردستان لەگەڵ شەهیدانی عێراق، فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق هەوڵێكی چڕیان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی كوڕوكچی شەهیدانی پێشمەرگە لە خوێندنی باڵا وەربگیرێن و هەمان ماف و ئیمیتیازاتی شەهیدانی عێراقیان هەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بەSNNی ڕاگەیاند: هەروەك لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنمان بە كەسوكاری شەهیدان دابوو كە هەوڵی تەواودەدەین بۆ ئەوەی مافەكانیان هاوتا بكەین لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی عێراق، لەئێستادا لە فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵێكی چڕمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی منداڵانی شەهیدانی پێشمەرگە و شەهیدانی دیكەی كوردستان هاوشێوەی منداڵانی شەهیدانی […]

The post فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا لەبەرژەوەندی كوڕوكچی شەهیدانی پێشمەرگە پرۆژەیەكی ئامادەكردووە appeared first on SNN.