ئەو شاخەوانەی ئاڵای کوردستانی گەیاندە ئێڤرێست بینایی چاوەکانی لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک ئەو شاخەوانە تەمەن ٣٦ ساڵەی کە ئاڵای کوردستانی گەیاندە ئێڤرێست وەک بەرزترین لوتکەی چیا لەجیهان، دوای گەڕانەوە و تەواوبوونی گەشتەکەی بـەهۆی بەفر و سەرماوە بینایی چاوەکانی لەدەستداوە. رەنج عومەری تەمەن ٣٦ ساڵ، لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و نیشتەجێی شاری دهۆکە و لەماوەی ڕابردوو ئاڵای کوردستانی لەسەر چیای ئێڤرێست دانا، دوای گەڕانەوە و تەواوبوونی گەشتەکەی بـەهۆی بەفر و سەرماوە بینایی چاوەکانی لەدەست داوە، بەمەبەستی چارەسەر ئەمشەو بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێکەوت. ئێڤرێست، بەرزترین لوتکە چیایە دەکەوێتە نیپاڵ، لەسەر ئاستی جیهان و زنجیرە چیاکانی هێمالایا بەرزترینە، کە بەرزییەکەی ٨هەزار و ٨٤٨ مەتر دەبێت، زۆربەی ئەوانەی گەشت بۆ سەر ئەو چیایە دەکەن، […]

The post ئەو شاخەوانەی ئاڵای کوردستانی گەیاندە ئێڤرێست بینایی چاوەکانی لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.