وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی 150 مێگاواتیی كارەبا دروست دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئامادەكاریی بۆ پرۆژەی دانانی وێستگەیەكی نوێی 150 مێگاواتیی كارەبا لە دهۆك دەكرێت. وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیوانی وەزارەتی كارەبا لە هەولێر، پێشوازیی لە نوێنەری هەردوو كۆمپانیای “BB”ی بەریتانیای و كۆمپانیای ناوخۆیی “شینال” كرد و دوای كۆبوونەوەیان وەزارەتی كارەبا لە ڕاگەیاناروێكدا بڵاویكردەوە ، بڕیاریان داوە بە دانانی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی 150 مێگاواتیی كارەبا لە دهۆك. لەڕاگەیانراوەكەدا هاتووە، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا، پێشوازیی لەو پرۆژە هاوبەشەی هەردوو كۆمپانیاكە كرد و ئامادەیی وەزارەتیشی بۆ هەر جۆرە ئاسانكارییەك پێشان دا. باس لە ئەوەشكراوە، بە تەواوبوونی پرۆژەكە توانا و پێدانی بڕی كارەبا بە هاووڵاتییان زیاتر دەبێت و كاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لە زیادبوونی پێدانی […]

The post وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی 150 مێگاواتیی كارەبا دروست دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.