سووپای توركیا رۆژئاوای كوردستانی بۆردوومانكرد

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سووپای توركیا سنووری عەین عیسا لە رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان دەكات. بەپێی زانیارییەكان، سووپای توركیا گوندەكانی مەعلەك، كامپی عەین عیسا، ڕێگای ئێم ٤، گوندەكانی جەهبل، فاتس و سكێرۆ و چێشتخانەی نەخیل و كۆگاكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسای بە چڕی تۆپباران كرد. سەرچاوەیەك لە هەسەدە رایگەیاند لەم بۆردوومانەدا پێنج كەس بریندار بوون، كە ژنێك و چوار منداڵن.

The post سووپای توركیا رۆژئاوای كوردستانی بۆردوومانكرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.