SNN سێ رۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکی راپەرينی شاری سلێمانی، سەگ پەلاماری منداڵێکیداوە، بەهۆی سەختی برينەکەيەوە گيانی لەدەستداوە، ئەو سەگانەی پەلاماريان داوە سەگی راهێنراو بوون. بەپێی زانيارييەکانی SNN: ئەو سەگانەی پەلاماری منداڵەکەيانداوە سەگی راهێنراو بوون و لە قەفەزی ماڵی دراوسێی ئەو منداڵەدابوون، رووداوەکە بەشێوەيەک بووە کە منداڵەکە چووە بۆ ئەوەی ياری لەگەڵ سەگەکان بکات بەڵام پەلاماريانداوە و بەهۆی سەختی برينەکەيەوە گيانی لەدەستداوە. تا ئێستا کەسوکاری منداڵەکە هيچ لێدوانێکيان بۆ ميدياکان نەداوە و زانياری زياتر لەبارەی رووداوەکەوە ئاشکرا نەکراوە. بەيانی ئەمڕۆ، لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا هەواڵەکە بەجۆرێک بڵاوکرايەوە کە رووداوەکە شەوی رابردوو بووە و سەگەکان سەگی بەرەڵابوون.
The post لە سلێمانی منداڵێک بەهۆی پەلاماری سەگەوە گيانی لەدەستدا appeared first on SNN.