ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد به‌ڕێز مامۆستا شه‌هرامى نازرى كرد كه ماوه‌يه‌كه به سه‌ردان له هه‌رێمى كوردستانه و پێرێ دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونيى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ به‌خشرا. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ديدارى مامۆستا نازرى، ڕێز و ستايش و […]