دیجیتال میدیای سپێده
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لهبڵاوكراوهیهكدا لهبارهی نهخۆشی پەتای خوێنبەربوون رایدهگهیهنێت كه" نەخۆشیەکی نوێ نیە، نەخۆشیەکی هاوبەشی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤە، دەگوازرێتەوە.
وتیشی، "ڕێژە و ژمارەی تووشبووان دەوەستێتە سەر بەرنامەی دۆزینەوەی حالەتەکان (surveillance رصد الوبائي) لەلایەن تیمەکانی تەندروستی کە بە قۆناغێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردن دادەنرێت".
دهشلێت،"حالەتێکی دیکەی گومانلێکراوی دانیشتووی شەنگال لەشاری زاخۆ بەسەرەتایی دەستنیشانکراوە و ڕەوانەی شاری دهۆک کراوە، بەهۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەکانی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە".
دهقی راگهینراوهكه:
پەتای خوێنبەربوون (حمی النزفي) Haemorrhagic Fever.
نەخۆشیەکی نوێ نیە، نەخۆشیەکی هاوبەشی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤە، دەگوازرێتەوە، بە یەکێک لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دادەنرێت بەهۆی زۆری ڕێژەی پەککەوتن و مردن لەنێو تووشبوواندا.
بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە تووشبوون و بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردن، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ڕێکاری دەست پێکردووە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان.
ڕێژە و ژمارەی تووشبووان دەوەستێتە سەر بەرنامەی دۆزینەوەی حالەتەکان (surveillance رصد الوبائي) لەلایەن تیمەکانی تەندروستی کە بە قۆناغێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردن دادەنرێت و ڕۆژانە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت و گومانلێکراوان دەدۆزرێنەوە و نمونەی پشکنین وەردەگیرێت، دوای پشکنینی تاقیگەیی و دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕادەگەیەنرێت.
حالەتێکی دیکەی گومانلێکراوی دانیشتووی شەنگال لەشاری زاخۆ بەسەرەتایی دەستنیشانکراوە و ڕەوانەی شاری دهۆک کراوە، بەهۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەکانی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، تا ئێستا و تا ڕادەیەک باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەرکردنی بەردەوامە، وێڕای بوونی حالەتێکی پشتڕاستکراوەی پێشووی شاری هەولێر کە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و ڕێکاری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراوە.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
١٨ ئایار ٢٠٢٢