دیجیتال میدیای سپێده
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پێویستە كار بۆ گەڕانەوەی ئهو موڵكه گشتیانه و زەویه گرانبەهاكانی كشتوكاڵی و گەشتیاری و بینای حكومیهكان كه لەلایەن حزبەكانی دەسەڵاتەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.
لەو بارەیەوە، خەدیجە عبدالجبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە سپێدهی ڕاگەیاند: داگیركردنی موڵكی گشتی لە دوای ڕاپەڕینەوە لە هەرێمی كوردستان لە لایەن حزبەكانی دەسەڵات بەتایبەت پارتی و یەكێتی بەشێوەیەكی فراوان دەستیپێكردو تائێستا چەندین پارچە زەوی گرانبەها و بینای حكومی دەستی بەسەردا گیراوەو بۆ بەرژەوەندی شەخسی و حزبی بەكار دەهێندرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان كار لەسەر ئەو بابەتە بكەن و یاسایەك دەرچوێنرێ هەموو ئەو موڵكانە بگەڕێنەوە بۆ خاوەن ماف كە مافی حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانە، كە لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەكەی ساڵی ١٩٩١ داگیركران و بە یاسا تاپۆكردنەكانیان بە پوچەڵ ئەژمارد بكرێت و بەپێی هەڵكەوتەی شوێنەكەی بۆ بەرژەوەندی گشتی سودی لێ ببیندرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیكردەوە: ئەگەر ئەو زەویانە بە زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشرێنەوە داهاتێكی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت و خەزێنەی گشتی.