حكومەتی هەرێم باج و رسوماتی زیادكردوە، لێخۆشبوونیشی بۆ پێشینەكان بۆماوەیەك كردوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌م چه‌ند ساڵه‌دا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باج و رسووماتى زیادكردوه‌و ئه‌ركى سه‌رشانى هاوڵاتیانى قورس كردوه‌، كه‌چى به‌ هه‌ندێك لێخۆشبوون منه‌ت به‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كات.

به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی لێخۆشبوونی ڕێژه‌ی 15?ـی ئه‌و پێشینانه‌ی كه‌ لای هاووڵاتییانه‌ تاوه‌كو 6ـی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ درێژكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نرخى زۆربه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى زیاد كردوه‌، هاوكات له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییشدا باج و رسوماتى به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر شانى هاوڵاتیان زیادكردوه‌.

به‌م سیاسه‌ته‌ى، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و لێخۆشبوونه‌ى كردوه‌، له‌ شوێنێكى دیكه‌وه‌ له‌ هاوڵاتى وه‌رده‌گرێته‌وه‌.