دیجیتال میدیای سپێده
ئێوارەی ئەمرۆ چوار شەممە بەرواری 18/5/2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری ژمارەیەك لە كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەرێز رزگار عەلی ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەكردایەتی كرد.
لەدیدارەكەدا هەردوولا بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و ناوچەكە و پەیوەندیەكانی نێوانیان تاوتوێكرد، و جەختیانكردەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، بەتایبەتی كێشەی بودجە و دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا .