دیجیتاڵ میدیای سپێده
بڕیارە ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری كۆبوونەوەكەش گفتوگۆ لەبارەی یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی دەكرێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-5-2022 كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و خشتەی کاری دانیشتنەکە سێ بەشی سەرەکی لە خۆدەگرێت:
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی مرۆیی.
دووەم: راپۆرتی گفتوگۆ لەسەر یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی
سێهەم: گفتوگۆی گشتی.